دانلود آهنگ بیانیت باش نوید زردی
▽بیانیت باش▽ψنوید زردیψ
▲Navid Zardi▲▰Bayanit Bash▰

بەیانیت باش،
هەستە پەردەکە دامەدە!
با تیشک ماچت کات کەمێ
دڵی خۆم داوە بە هەتاو!
خۆم ناتگەمێ
بڕۆ بەردەم ئاوێنە، هەستە بڕۆ
چەند بەختەوەرە ئەو شوشەیەی،
کە بۆتە ئاوێنەی تۆ!
پەنجەکانمت بۆ ئەنێرم،
بۆ خۆت بیانکە بە شانە!
قژی تۆ بۆ هێندە جوانە؟!
دڵی خۆمت بۆ ئەنێرم،
لەبری من پێی بڕوانە!
با بزانی دونیا بە تۆوە چەند جوانە!
دونیا بە تۆوە کە جوانە!
ئەبێ ئەمشەو تا بەیانی،
کوچە بە کوچەی سلێمانی،
شەقام شەقام، دیوار دیوار،
لە گۆیژە تا دەروازەی شار،
با پڕیش بێ لە پاسەوان،
هەمووی ئەکەم با شیعری جوان!،
مەگەر بۆیەکەم بڕژێنن،
عەترەکەی دڵم بشکێنن،
دەنا تا هەڵەستی لە خەو،
بۆ تۆم پەمەیی کردووە تارکی شەو!
بپرسە لە هەواری شار،
لە پارکی نالی و سەرچنار،
یان لەو پیرە درەختانەی،
کە ناوی تۆم لێ هەڵکۆڵین، بە یادگار،
شعرەکانم ئێستا لەوێ باخەوانن!
شایەدی شێتی شەوانم هەر ئەوانن!
شایەدی شێتی شەوانم هەر ئەوانن




دیدگاه خود را بگذارید