دانلود آهنگ هه‌ڵپه‌ڕکی نوید زردی
▽هه‌ڵپه‌ڕکی▽ψنوید زردیψ
▲Navid Zardi▲▰Halparke▰

شیرین شیرین شیرینه چاوی چاوکه‌ی هه‌نگوینه
باڵای نزمه‌وگه‌ردن به‌رز نازارونازه‌نینه
خانم خانم خانمه ده‌ستی له سه‌ر شانمه
جا چیم ده‌وێ له دونیا خانم ده‌زگیرانمه
نازدار نازدار نازدارێ ئازیز ده‌نکه هه‌نارێ
ده‌نکه ده‌نکه ماچم که بگاته سه‌د هه‌زارێ
جوانێ جوانێ جوانێ گیان ئه‌مشه‌و وه‌ره بۆ ماڵمان
به‌یه‌ک دووپێک مه‌ستم که نه‌مێنێ شه‌رم نێوانمان
به‌شه‌و به شه‌و به‌شه‌وبێ که‌ره‌م که کاتی خه‌و بێ
چرای مانگ خامۆش ئه‌که‌م نه‌کا چاوی له ئه‌و بێ
که‌ی دێ که‌ی دێ درنگه ئه‌و په‌ریه‌که‌ی به‌هه‌شتی
باوانم چاوڕوانم موعدمان باخی گشتی
شیرین شیرین شیرینه لێوت سوور و شیرینه
تۆخودا بێبه‌ریم مه‌که له‌و بزه‌و پێکه‌نینه
ئازیزم لار وله‌نجه‌ت شار‌و شه‌قام شێت ئه‌کا
داگیرکه‌ری چاوانت گه‌نجان ده‌س به سه‌ر ئه‌کا
ژینی تازه‌تان پیرۆزه پیرۆزه‌بووک و زاوا
زه‌ماونی کوردانه‌یه سه‌رچۆپی کێش ماڵ ئاوا
چۆپی و به‌زم و شادیه له به‌ر ماڵ و له کۆڵان
چه‌نده جوانه دیمه‌نی رێزی گه‌نم وجۆی لاوان
زه‌ماون وهه‌ڵپه‌ڕکی به خۆشی زاوا‌و بووکێ
ئه‌مشه‌و شه‌وی ئه‌وینه ده‌نگی ده‌وڵ ونه‌وا دێ
سه‌مای ده‌سماڵی حه‌ریره، چاوچاوانی دڵداران
ئاخۆ چه‌ن کچ عاشق ئه‌بێ، چه‌ن کوڕشه‌یداوسه‌رگه‌ردان
تکست آهنگ نوید زردی هه‌ڵپه‌ڕکی
هه‌ی بێ هه‌ی بێ هه‌ی خانم بێ ئه‌مشه‌و واز بێنه له ناز
تێکه تێکه تێکه شیرابی شیراز
کورده کوردستانه‌که‌م خۆمت به قوربان ئه‌که‌م
گوڵ گوڵ گوڵ و گوڵزاره دایمه شینه به‌هاره
جێگه و پێگه‌ی ناز نازان پۆل پۆل پۆل پۆل چاوبازان
وڵاتی من وڵاته هێمای ئاشتی و ئاواته
شای و چه‌پڵه ڕێزانه به خۆشی کوردستانه
ده‌س ده‌س ده‌س ده‌سی من وتۆ بێ ده‌س بگرین گه‌نم وجۆ
شادی و ئاهه‌نگ گێڕانی چوار پارچەی کوردستانه
شیرین شیرین شیرینه چاوی چاوکه‌ی هه‌نگوینه
هه‌ی بێ هه‌ی بێ هه‌ی خانم بێ
ئه‌مشه‌و واز بێنه له ناز
تێکه تێکه
تێکه شیرابی شیراز




دیدگاه خود را بگذارید